(ABNA24.com) سەرۆک وەزیرانی لەکار کشاوەی بەریتانیا لە هەموو بەرپرسایەتییەکانیی وەکوو سەرۆکی پارتی پارێزکاری ئەم وڵاتە وازی هێنا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئەڵمانیا،"تێرزا مەی" کە دووحەوتە لەمەو بەر لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وازی هێنابوو ئەمڕۆ هەینییش لە سەرۆکایەتی پارتی دەستەڵاتداری پارێزکار کشایەوە.
تێرزا مەی نزیک سێ ساڵ سەرۆکایەتی پارتی دەستەڵاتداری لە ئەستۆدابوو.
بەم شێوە پرۆسەی فەرمی ناونووسینی بەربژارەکانی جێنشینی تێرزا مەی دەستپێدەکرێت. بڕیارە ئەنجامی ئیجگاری هەڵبژێردرانی جێنشینی تێرزا مەی کە قۆناخی جۆر بە جۆری هەیە، تا کۆتایی مانگی ژوئیە ڕابگەیندرێت و تا ئەو کاتە ئەو بەرپرسایەتی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری دەوڵەتی لە ئەستۆدەبێت.
تا بە ئێستا ١١ کەس ئامادەبوونی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی پارتی پارێزکار و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕاگەیاندووە کە لە نێوان ئەوان دا بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی پێشوو زیاترین بەختی هەیە.
جانسۆن گوتوویەتی بێتوو دەستەڵات وەدەستبێنێت،بەریتانیا تا ٣١ـی ئۆکتۆبر،تەنانەت بەبی ڕێککەوتن،لە یەکێتی ئەورووپا دەباتە دەرەوە.
/129